شارپرێس:
یاریزانێكی به‌ناوبانگی باسكه‌ی ئه‌مریكی كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركه، سه‌رۆك كۆماری توركیا تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی كورد له‌ناوده‌بات.
ئه‌نیس كانته‌ر، یاریزانی به‌ناوبانگی باسكه‌ی ئه‌مریكی كه به‌ڕه‌گه‌ز توركه و به به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌ردۆغان ناسراوه له‌نوێترین لێدوانی‌دا ڕایگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان كورده‌كان له‌نێوده‌بات، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاربكات بۆ پاراستنی كورد".
ئه‌و یاریزانه هاشتاگێكی به‌ناوی "ژیانی كوردكان گرنگه" كه هاوشێوه‌ی هاشتاگی "ژیانی ڕه‌شپێست" گرنگه بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ئه‌نیس كانته‌ر ده‌ڵێت ئه‌و هاوڕێی كوردی هه‌یه و كورد به "یه‌كێك له مرۆڤه باشه‌كان" ناوده‌بات و داواده‌كات به‌هه‌ر نرخێك بێت بپارێزرێن.
ڕ . ج