شارپرێس:
دوای كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان له هه‌ولێر ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: چاكسازی ده‌بێت بكرێت و هه‌نگاوه‌كان به خاوخلیچكی ده‌ڕۆنه پێش و ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ وه‌فدی گۆڕان و پارتی له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی شاندی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی له‌وه‌كرد: "چاكسازی ده‌بێت بكرێت و هه‌نگاوه‌كان به خاوخلیچكی ده‌ڕۆنه پێش و ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه هه‌بووه، ئێمه پشتیوانی له حكومه‌ت ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكات. له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه گفتوگۆمان كرد".
ئاشكراشیكرد: حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و متمانه‌ی له په‌رله‌مان وه‌رگرتووه. یه‌كێتی و پارتی ناكۆكییان هه‌یه و به‌شێكی چاكسازی ده‌كه‌وێته لای یه‌كێتی و پارتی و ئه‌وان ده‌بێت وه‌ڵام بده‌نه‌وه بۆچی دواكه‌وتووه. پێنج لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه كه‌سیان دژی حكومه‌ت نین و پێویسته ئه‌و دابڕانه‌ی له نێوان یه‌كێتی و پارتی له ناو حكومه‌ت درووست بووه، چاكبكرێته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه له ئارادایه كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و سێ قۆڵی بكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: ره‌وشه‌كه ره‌نگه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی ریزی ناوخۆیی خۆمان هه‌بێت. ئێمه‌ش هه‌وڵێكی جدی بۆ ئه‌و پرسه ده‌ده‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یاسای چاكسازی له واده‌ی خۆیدا ده‌بێت بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و با یاساكه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كێ پشتیوان و كێ دژی چاكسازییه. ئێستا ئێمه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه پشتیوانی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین.