شارپرێس:
شارپرێس سكانداڵێكی فرۆشتنی ده‌رمان به‌قاچاغ به‌ناوی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له شاری سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ده‌ست شارپرێس كه‌وتووه و سه‌رچاوه‌كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، له‌شاری سلێمانی كه‌سانێك بازرگانیی به‌شێوه‌ی قاچاغ به‌ده‌رمانێكه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ریتانییه و گوایه بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت، سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس باسی له‌وه‌كرد، مامه‌ڵه‌كان له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
شارپرێس ناوه‌ڕۆكی یه‌كێك له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه قاچاخچیه‌ك به كڕیارێك ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر دوو ڕۆژی تر ده‌رمانه‌كه‌ت له هه‌ولێره‌وه بۆ بهێنین به 1800 دۆلاره ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش بیگه‌یه‌نینه ده‌ستت به 2500 دۆلاره".
هه‌ر به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی شارپرێس ده‌رمانه‌كه‌ی له هه‌ولێر و به‌غداوه ده‌هێندرێته شاری سلێمانی و گومانده‌كرێت له هه‌ولێریش هه‌مان مامه‌ڵه‌ی نایاسایی ئه‌نجامبدرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی شارپرێس بۆ ئه‌و سكانداڵه ئه‌نجامیداوه ده‌ركه‌وتووه ده‌رمانه‌كان دوو جۆرن یه‌كێكیان ڕیمدیسیڤیر كه ئێستا له‌ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌شێك له‌وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ "ئه‌ڤیفاڤێر"ی ڕووسییه كه ئه‌ویش ئێستا له‌به‌رده‌ست حكومه‌تی عێراقدایه و ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی نایاسایی به‌و دوو ده‌رمانه‌وه ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستیانكه‌وتووه.
نرخی ده‌رمانی ئه‌ڤیفاڤێر بۆ یه‌ك كۆرس 300 دۆلاره، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه به‌م ده‌رمانه‌وه ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌یان بۆ سێ هێنده به‌رزكردوه‌ته‌وه.
شارپرێس زانیویه‌تی، ده‌رمانه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئاگاداری به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و هیچ به‌رپرسێكی ته‌ندروستی شاره‌كه له‌پشت ئه‌و كاره‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌و بانده له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه ڕیكلام ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی ده‌توانن چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بۆ تووشبووه‌كان بهێنن، وه‌ك به‌رپرسێكی ته‌ندروستی سلێمانی به شارپرێسی وت، ئێمه ته‌نیا كار له‌سه‌ر پرۆتۆكۆڵی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا ده‌كه‌ین.
به‌رپرسێكی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌مه‌رجی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ شارپرێس كرد وتی "منیش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌م بیستووه، به‌ڵام ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شتی یاسایی ده‌كه‌ین نه‌ك نایاسایی، ده‌بێت هێزه ئه‌منییه‌كان به‌زویی ڕێگریی له‌و كاره بكه‌ن، چونكه هه‌بوونی كارێكی له‌وشێوه‌یه ئێمه‌ی پزیشكان نیگه‌ران ده‌كات".
ئه‌و به‌رپرسه ته‌ندروستییه وتیشی، هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌رمان نییه به نرخێكی گران به‌ناوی چاره‌سه‌ری كۆرۆناوه ده‌فرۆشرێت به‌ڵكو ئامێری هه‌ناسه‌دان هه‌بووه به‌ر له دۆخی كۆرۆنا به 200 دۆلار بووه، ئێستا نرخه‌كه‌ی له‌سلێمانی گه‌یشتووه‌ته 1000 دۆلار، هه‌بووه به 500 دۆلار، ئێستا نرخه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 1500 دۆلار.
فرۆشتنی ئه‌و ده‌رمانه له‌كاتێكدایه، تا ئێستا هیچ ده‌رمانێك كه ڕاسته‌وخۆ دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا بجه‌نگێت له جیهاندا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك ده‌رمان هه‌یه كه پێشتر بۆ نه‌خۆشی دیكه به‌كارهاتوون، ئێستا ده‌توانرێت بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌كاربهێندرێت، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ش له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه‌وه خراوه‌ته پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌رییه‌وه و وڵاتان ده‌توانن بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووه‌كان سودی لێببینن".