شارپرێس:
بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم ئاشكرایكرد: ئەو رێگایانەی تا ئێستا دروستکراون بە بەلاش دەبن و هاووڵاتی سەرپشکە ئەو رێگایانەی ئێستا بەکاربهێنێت، یان ئەو رێگایانەی لە داهاتوو لەلایەن کەرتی تایبەت دروستدەکرێن و بە پارە دەبن.
له رونكردنهوهیهكدا زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم رونیكردووهتهوه: "هەندێک میدیا و ماڵپەڕ دەستکاریی لێدوانەکەی ئەویان کردووە، بە گوتەی ئەو بەرپرسەی حکومەت، هەموو ئەو رێگایانەی تاوەکو ئێستا دروستکراون بە بەلاش دەبن و هاووڵاتی سەرپشکە ئەو رێگایانەی ئێستا بەکاربهێنێت، یان ئەو رێگایانەی لە داهاتوو لەلایەن کەرتی تایبەت دروستدەکرێن و بە پارە دەبن".
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه: دروستکردنی ئەو رێگایانە تێچوونێکی زۆری هەیە و پێویستە کەرتی تایبەت دروستیان بکات، ئەگەر هاووڵاتی ئەو رێگە نوێیانە بەکاربهێنێت، ئەوا دەبێت کولفەیەکی زۆر کەمی دوو یان سێ هەزار دیناری لێوەبگیرێ و بدرێت بە وەبەرهێنەرەکە.
زاگرۆس فەتاح وتیشی: ئەو رێگایانەی تا ئێستا دروستکراون بە بەلاش دەبن و هاووڵاتی سەرپشکە ئەو رێگایانەی ئێستا بەکاربهێنێت، یان ئەو رێگایانەی لە داهاتوو لەلایەن کەرتی تایبەت دروستدەکرێن و بە پارە دەبن.
ئهوهشی وت: کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستیەتی خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بە هاونیشتمانیان بکرێت. هەرێمیش پێویستی بە هەندێک رێگەی مۆدێرن و ستانداردی نێودەوڵەتیی هەیە، کە شارەکان پێکەوە ببەستێتەوە.