فەرماندەیەكی هەواڵگری حەشدی شەعبی كوژرا

عیراق

04/07/2020‌ 1872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی حەشدی شەعبی كوژرانی فەرماندەیەكی هەواڵگری هێزەكانی لەباكووری عێراق راگەیاند، ئەوەش لەپارێزگای سەڵاحەدین.

دەستەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو، لەسەر رێگەی دوریە فەرماندەی هەواڵگری لیوای 35 محەمەد تەعمە شحمانی كوژراوە.

هەروەها دەستەكە رایگەیاند، هەر بەهۆی تەقینەوەكە، فەرماندەی هەمان لیوا حەسنین فازل میاحی بریندار بووەو بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

دەستەی حەشدی شەعبی ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئەو دوو فەرماندەیە لەئەركردا بوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لەناوچەكانی پارێزگای سەڵاحەدین.

هـ ـ ح