شارپرێس:
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دۆسیه‌ى نه‌وت له‌ده‌ستى هه‌رێمى کوردستان نه‌ماوه، کاتى خۆى پارتى نه‌وتى راده‌ستى تورکیا کردووه.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید به ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی وتووه، به‌گوێره‌ی رێککه‌وتنى 50 ساڵه‌ى پارتی له‌گه‌ڵ توركیا، ئێستا تورکیا خاوه‌نى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستانه.
ئه‌ندامه كورده‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، چۆن دانه غاز توانى قه‌ره‌بووى 2 ملیار دۆلار له حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت له‌برى ئه‌و ساڵانه‌ى که خه‌مڵاندوویه‌تى قازانج ده‌کات، تورکیاش قازانجى 50 ساڵ له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌نێت، که‌واته نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان بۆته ره‌هن لاى تورکیا.
له‌باره‌ی قازانجه‌كانی توركیا له نه‌وتی هه‌رێم ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ده‌ڵێت "تورکیا مانگانه 117 ملیۆن دۆلارى له نه‌وتى هه‌رێم ده‌ست ده‌که‌وێت، که بۆ هه‌ر به‌رمیلێک نه‌وت 9 دۆلار که‌متر ده‌دات، ئاماده نییه ده‌ستبه‌ردارى بێت و نه‌وته‌که‌ى ره‌هن کردووه"؟
ڕ . ج