وەزارەتی بەرگری عێراق‌و پێشمەرگەی هەرێم رێككەوتن

کوردستان

06/07/2020‌ 977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتوونەتە رێككەوتن، ئەوەش بۆ هەماهەنگیكردن لەناوچە كێشە لەسەرەكان.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، رێككەوتنەكەیان لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگی سەربازی هاوبەشە لەكەركوك، نەینەوا، دیالە و مەخمور.

وەزارەتەكە لەبارەی لەبارە شێوەی كاركردنی سەنتەری  هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەت رایگەیاندووە، پێكهێنانی ژووری هەماهەنگی بۆ زیادكردنی كاری پێكەوەیی و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە، كە لە ئێستادا هەیە، بەڵام تائێستا میكانیزمی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دیاری نەكراوە.

ماوەیەكە وەزارەتی بەرگری عێراق‌و پێشمەرگە گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئەوەی هەماهەنگی یەكتری بكەن لەرووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش بەتایبەتی لەناوچە كێشە لەسەرەكان.

هـ ـ ح