هەپەگە کوشتنى ١٤ سەربازى تورکیای لە حەفتانین راگەیاند

کوردستان

08/07/2020‌ 897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی دوو چالاکی گەریلاکانی یەژا-ستاردا، ١٤ سەربازی دوژمن سزا دراون. هەپەگە هاوکات ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە شرنەخ شەهید بوون.

لە راگەیێنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە،"چالاکی هێزەکانمان لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکان لە هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن. زانیاریەکان لە بارەی چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین".

 

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە لە ٧ی تەموز خولەک هێزەکانیان لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورک کە لە گردی قەسرۆکێ جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە گورزێکی کوشتندەیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، حەشارگەکەی دوژمن بە تەواوەتی هەڵوەشێنرایەوە و لە ئەنجامدا ١٢ سەربازی تورک کوژراون.


هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانیان لە دژی هێزی داگیرکەران لە ناوچەی شەشدارا ٢ چالاکیان ئەنجامدا لەم دوو چالاکیەدا ٢ سەربازی تورکیا کوژراون.


لە لایەکی دیکەوە، لە ٣ی تەموز لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای تورکیا لە ناوچەی خانتور دوو گەریلایان بە ناوەکانی گۆران گۆیی و ڤیان دەڤریم شەهید بوون و یەکێکی دیکەش شەهید بووە کە ناوەکەى نەزانراوە.