مەسرور بارزانى بۆ دانانى بەردى بناغەى پرۆژەیەکى ستراتیژی سەردانى سلێمانى دەکات

کوردستان

09/07/2020‌ 4286 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیارە سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى دانانى بەردى بناغەى پرۆژەیەکى ستراتیژی سەردانى سلێمانى بکات.

سەرچاوەیەکى ئاگادار بەشارپرێسى رایگەیاند، بڕیارە لەچەند رۆژى داهاتوودا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم سەردانى سلێمانى بکات.

بەوتەى سەرچاوەکە سەردانەکەى سەرۆکى حکومەت بۆ دانانى بەردى بناغەى شەقامى ١٠٠ مەترى سلێمانییە.

مەسرور بارزانى لەوکاتەوەى پۆستى سەرۆکى حکومەتى وەرگرتووە تائیستا سەردانى هیچ شارو ناوچەیەکى کوردستانى نەکردوە لەکاتێکدایە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان بەدەست نەخۆشى کۆرۆناوە دەناڵێنێت.

س.هـ