عومەری سەید عەلی: ئامانجی سەرەكیمان لەسەردانكردنی لایەنەكان ئەوە بوو چۆن بتوانین بژێوی خەڵك باش بكەین

کوردستان

14/07/2020‌ 592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ئێمە لەسەر بنەمای رێككەوتننامەیەك بۆ چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی و بەدامەزراوەیی و نیشتمانیكردنی دامەزراوەكان چووینەتە حكومەت

عومەری سەید عەلی راشیگەیاند، ئامانجی سەرەكیمان لە سەردانكردنی لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەبوو، كە چۆن بتوانین بژێوی خەڵك باش بكەین.

باسی لەوەش كرد، كە بە پارتی و یەكێتییان وتووە داهاتی ناوخۆ بە رێكوپێكی كۆبكنەوە دەتوانن موچە بدەن و بژێوی خەڵك مسۆگەر بكەن.

قسەكانی رێكخەری گۆڕان لەمیانی كۆبوونەوەیەكی ناوخۆیی گۆڕان بووەو ئەوەشی راگەیاندووە، پڕۆژە ئەساسی و گەورەكەی چاكسازی هێشتا دەستی پێنەكردووە.

هـ ـ ح