وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا شه‌ش پۆست له‌ زانكۆی سلێمانى ڕاده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان

10/08/2020‌ 566 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شەش پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسی له‌وه‌كردووه‌: چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.

پۆستەکان:

ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى
ڕاگرى کۆلیژى پزیشکى ڤێتەرنەرى
ڕاگرى کۆلیژى زمان
ڕاگرى کۆلیژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى
ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان
 
مەرجەکان:

هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
    
پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانى  (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە [email protected] بنێرێت.