په‌رله‌مانتارێكی كورد ورده‌كاریی بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق ئاشكراده‌كات

کوردستان

08/09/2020‌ 1050 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021ـی عێراقدا 240 هەزار کەس دابمەزرێندرێن.
 
جەمال کۆچەر، به‌میدیای پارتی وتووه‌، "پێشبینی دەکەین حکومەتی عێراق نرخی نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021دا بە 40 تاوەکو 45 دۆلار بخەمڵێنێت. ئەو بودجەیە 240 هەزار پلەی دامەزراندنی تێدا دەبێت، ئەوانەش لە بری ئەو کەسانە دادەمەزرێندرێن کە لە کۆتایی ساڵی 2019 خانەنشینکران".
 
سەبارەت بە داهاتی عێراق بۆ ساڵی 2021، جەمال کۆچەر وتی: " بە لەبەرچاوگرتنی داهاتی نەوت لە چەند مانگی رابردوو و داهاتی دەروازەکان، پێشبینی دەکەین داهاتی عێراق لە 2021دا نزیکەی 48 ملیار دۆلار بێت، بۆیە دەبێت قەبارەی بودجەی ساڵی 2021 نزیکەی 72 تریلیۆن دینار بێت و زیاتر بۆ پێدانی مووچە و دابینکردنی خەرجی زۆر پێویست دەبێت، واتا بودجەی فیدراڵیی 2021 بودجەی تەشغیلی دەبێت، نەک وەبەرهێنان".
 
هاوکات ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق، لەده‌ڵێت "لە بودجەی فیدراڵی 2021 دا 8 هەزار دەرچووی زانکۆکان لە کەرتی نەوتی عێراق دادەمەزرێنین".