توركیا جارێكی دیكە بۆردومانی گوندەكانی سنوری زاخۆ دەكات

کوردستان

29/09/2020‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جارێكی دیكە فڕوکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەكانی سنوری زاخۆی بۆردومانكرد كەبەهۆیەوە رەز و باخی چەند گوندێك زیانی بەركەوت. 

بەگوێرەی زانیارییەكانی شارپرێس ئەمشەو فرۆكەجەنگییەكانی توركیا بۆردومانی گوندەكانی پەرەخ  و شەرانشی سەروو و دێشیش كردووە. 

هەربەگوێرەی زانیارییەكان بۆردومانەكە  بووتە هۆی ئەوەی ئاگر لە گوندی و پەرەخ و دێشیش كەوێتەوە و زیانێکی زور بە زەوی و زاری جوتیارانی ناوچەکە گەیاندووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەماوەی دوو ڕوژی ڕابردوودا سوپای تورکیا چوار خاڵی نوێی لە سنوری ناحیەی دەرکار و باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ جێگیرکردوە هاوكات سەرەرای راگرتنی ئۆپراسیۆنەكانی بەڵام بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی بەردەوامە.