په‌رله‌مانتارێكی یەکێتی: داواکاری هاوڵاتیانی پارێزگایه‌ك ناگاتە سەرۆکایەتی پەرلەمان

کوردستان

30/09/2020‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای چەندین ساڵ داواکاری 1244 هاوڵاتی کە بەشدار بوون لە کڕینی یەکەی نیشتەجێ بوون لە پڕۆژەی ئارام سیتی لە ساڵی 2010 لە پارێزگای دهۆک ماوەی 10ساڵە بە بیانوی جیاجیا تەواو نەکراوە.

شنۆ شەهید ئەشقی پەرلەمانتاری یەکێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا باس له‌وه‌ده‌كات: "داواکاری هاوڵاتیانی دهۆک لە نوسینگەی پەرلەمانی دهۆک ناگاتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، دوای چەندین ساڵ داواکاری 1244 هاوڵاتی کە بەشدار بوون لە کڕینی یەکەی نیشتەجێ بوون لە پڕۆژەی ئارام سیتی لە ساڵی 2010 لە پارێزگای دهۆک ماوەی 10ساڵە بە بیانوی جیاجیا تەواو نەکراوە".

باسی له‌وه‌شكرد: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە لەگەڵ نوێنەرانی ئەو هاوڵاتیانە گفتوگۆمان کرد  کە هەفتەی ڕابردوو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.

شنۆ شەهید ده‌ڵێت بەپێی وتەی ئەو هاوڵاتیانە چەندین جار داواکاریەکەیان گەیاندۆتە نوسینگەی پەرلەمان لە پارێزگای دهۆک بەڵام نەگەشتوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لێژنە پەیوەندیدارەکان، وە چەندین جار هەوڵیان داوە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجام بدەن بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگریان لێدەکرێ.

ئه‌وه‌شی وت: "دوابەدوای بەدواداچوونمان داواکاری و زانیاریەکانم لەڕێگەی یاداشتێکەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بەمەستی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە".