شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم پرۆسەی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و ئاشكرایدەكات، لەكاتژمێر 12:00ی سبەینێ وە زانكۆلاین بۆ ماوەی (١٠) رۆژ بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەكەوێتەكار.
لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، لە سبەینێوە شەممە 10-10-2020، لەكاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ، وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی 12ی ئامادەیی تا كاتكۆ (١٢)ی شەوی ڕۆژی (١٩/١٠/٢٠٢٠) واتە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ كارا دەكرێت، بەوەش دەرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی لەو ماوەیە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگەكان پڕبكەنەوەو پێشكەشی بكەن.
باسیلەوەشكردووە، دەرچوانی 12ی ئامادەیی دەبێ بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەكارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر لە خوێندنگەكانیان وەریانگرتۆتەوە، دەتوانن فۆرمی وەرگرتن پڕبكەنەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
سبەی سەعات ١٢ی نیوەڕۆ زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادەیی کارا دەکرێت
پرۆسهی وهرگرتنی دهرچوانی پۆلی دوانزهی ئامادهیی له زانكۆ و پەیمانگاكانی ههرێمی كوردستان دەستپێدەکات و، لە سبەینێوە شەمە ڕێکەوتی (١٠/١٠/٢٠٢٠) سەعات (١٢)ی نیوەڕۆ، زانكۆلاین بۆ ماوەی (١٠) رۆژ بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی دهكهوێته كار.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە ڕۆژی شەمە كه دهكاته ڕێكهوتی (١٠/١٠/٢٠٢٠) له سهعات (١٢)ی نیوەڕۆ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی تا سەعات (١٢)ی شەوی ڕۆژی (١٩/١٠/٢٠٢٠) واتە بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارا دەکرێت، بهوهش دهرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادهیی لەو ماوەیە دهتوانن فۆرمی وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگهكان پڕبكهنهوهو پێشكهشی بكهن، ههروهك دهرچوان دهبێ بەبەكارهێنانی هەمان ناوی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتۆتهوه دهتوانن فۆرمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
بۆ خوێندنی تایبەتیش، زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان دەتوانن فۆڕم بەسەر خوازیاران لەخوێندنی تایبەت دابەش بکەن.
سەبارەت بەپلانی وەرگرتن بۆ خوێندنی ئەمساڵ بەهەر سێ سیستەمی خوێندنی (گشتی، پارالێڵ، ئێواران)، لە زانکۆ حکومیەکان بریتییە لە (٥٤٥٣٧) کورسی، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژوی وەرگرتن لەهەرێمی کوردستان پلانی وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوکات پلانی داواکراوی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بریتیە لە (٢٧٦٣٠)کورسی خوێندن.
سەبارەت بەژمارەی دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە ناوەکانیان لە وەزارەتی پەروەردە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەوانە کراوە بریتیە لە: (٧٢٢٦٤) دەرچو، کە (٤٦٢٨٨) دەرچوی زانستی و(٢٤٣٧٩) دەرچوی وێژەیی و (١٦٣٧) دەرچوی بەشە پیشەییەکانن، سەرەڕای ژمارەیەکی زۆری دەرچوانی ساڵی رابردو کە لەهیچ شوێنێک ناویان دەرنەچوە ئەمانەش مافی پێشکەش کردنیان هەیە کە سیستمەکە ڕێگەی پێشکەش کردنیان پێدەدات.
بۆ بهرچاوڕونی زیاتری دهرچوانی پۆلی دوانزهو ئاشنابونیان بهسیستمهكانی وهرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) پێویستە سەیری ئەو ڤیدیۆ فێرکاریە بکەن کە لەسەر وێبسایتی (www.regayzanko.com) داندراوە، هاوکات بۆ هەمان مەبەست دەتوانن لەسەر هەمان وێب سایت ڕێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکانیان، هەروەهاش دەتوانن سەردانی مەڵبەندەکانی ڕاوێژکاری زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنی ڕونكردنهوهی پێویست لهسهر چۆنیهتی پڕكردنهوهی فۆرمی وهرگرتن بهسیستمه جیاوازهكان، کە ئهمهش دهرهفهتێكی گرنگه بۆ ئهوهی دەرچوان بهر لهوهی فۆرمی وهرگرتن پێشكهش بكهن و ئاگاداری وردهكارییهكانی سیستمهكه بن و هەوڵ بدەن خودی خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، و ڕو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین و تەنها بۆ دەستکەوتنی بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە.
سەبارەت بە هەبوونی پەیج و ئەکاونت بەناوی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت ستافی وەرگرتن هیچ جۆرە پەیج و ئەکاونتێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نیە بەناوەکانی زانکۆلاین و ناوەندی وەرگرتن یان هەر ناوێکی دیکە، بەڵکو تاکە مینبەری گەیاندنی ڕێنماییەکانی ئێمە لەڕیگەی سایت و پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییە.