شارپرێس:
لەسعودییە لەمیانی زیادکردنێکدا کە ساڵانەدا ماوەی ٤٥ رۆژی پێدەچێت، بازێکی بچوک بەزیاتر لە ١٧٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی فرۆشرا، کە ئەوە یەکەمجارە لەجیهاندا بازێک بەو نرخە بفرۆشرێت.
ڕێکخەرانی زیادکردنەکە لەیانەی بازەکانی سعودیە لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندوە، پرۆسەی فرۆشتنەکە رۆژی سێشەممە ١٣ی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوەو بازەکەش کە لەجۆری شەهێنە ١٧٣ هەزار دۆلاری ئەمریکیو ٦٥٠ هەزار ڕیاڵی سعودی کردوە.
یانە سعودییەکە پرۆسەی فرۆشتنەکەی بەگرانترین پڕۆسەی فرۆشتنی باڵندەی شەهێنی بچوک لەسەر ئاستی جیهان وەسفکردوە.
باس لەوەشکراوە، شەهێنەکە کێشی ١،١ کیلۆگرامەو لەبیابانی ناوچەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سعودییە راوکراوە.
ڕاوکردنی بازو پەروەردەکردنیان لەسەر ڕاوکردنی ئاژەڵی تر، بەشێکە لەکلتوری ڕۆشنبیری بیابانی لەسعودیەو وڵاتانی تری کەنداوو مێژوهکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بازەکان دەتوانن لەکاتژمێرێکدا ٣٠٠ کیلۆمەتر بفڕن، بەڵام لەئێستادا لەناو ئەو جۆرە باڵندانەدان کە هەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە، هەربۆیە وڵاتان بۆ فرۆشتنو ڕاوکردنو پەروەردەکردنیان یاساو ڕێسای تایبەتیان بۆ داناون.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی