لە بەرشەلۆنەوە داواى رۆیشتنى میسى دەکرێت

وەرزش

19/10/2020‌ 635 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی بڵاویكردووەتەوە تێیدا دەریدەخات لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی پێویستی یانەی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت

هۆکارى ئەو داواکردنە ئەوەیە کە كە یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی خیتافی شكستی هێنا و مێسی وەكو یاریزانێكی سەرەكی یانەكە بەشداری كرد و میسى نەیتوانى رۆلێکى سەرەکى ببینێت و بەشێوەیەکى نائاسایی یاری دەکرد.

میسی لەسەرەتای كۆمەڵەی هەڵبژاردەكان وەكو یاریزانێكی سەرەكی بۆ هەڵبژادەی ئەرجەنتین یاری كردووە، ڕۆناڵد كۆمانی ڕاهێنەری بەرشەلۆنەیش وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاری پێدەكات

لە یارییەكەی نێ،ان بەرشەلۆنە و خیتافی، مێسی لە گەیمی یەكەمدا ئاستێكی باشی پێشكەش كرد، بەڵام لە گەیمی دووەمدا ماندووبوونی پێوە دیار بوو، قورسە بۆ یاریزانێكی تەمەن 33 ساڵ لە هەردوو پێكهاتەی هەڵبژاردە و یانەكەیدا یاریزانی سەرەكی بێت

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ