شارپرێس:
عەلی حەمە ساڵح ئهندامی پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند، کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە، دوایەمین شت سەروپێیە.
لهنوسینێكدا عەلی حەمە ساڵح بهناونیشانی "سەروپێ، دوایەمین کاڵای قاچاخ" بڵاویكردهوه: "کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە، دوایەمین شت سەروپێیەك بەڵێ، ئێستا سەروپێش بە قاچاخ لە ئێرانەوە دێنن".
باسی لهوهشكردووه: "لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی، یەکێ ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ، کە کەس نازانێت ھی چی و ھی کەیە، بکاتە خواردنی خەڵک، دەست بۆچی نابات".