شارپرێس:
ته‌ندروستى سلێمانى جارێكى دیكه هۆشداریده‌دات له‌دۆخى مه‌ترسیدارى كۆرۆنا له‌شاره‌كه‌و وته‌بێژى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت:"دۆخەكە مەترسیدارەو پێویستە له‌سه‌ر ھاوڵاتییان زیاتر پابەندی ڕێنماییەكان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ى بەرەو زستان دەڕۆین‌و پەتای بەھێزی دیكەش بڵاودەبێتەوە".
د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستی پارێزگاى سلێمانی له‌لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا دۆخى ئێستاى سلێمانى به‌مه‌ترسیدار ناوبردوه‌و داواى له‌هاوڵاتیانیش كردوه، زیاتر لەڕابردوو پابەندی ڕێنماییەكان بن، چونكە "بەرەو وەرزی دەڕۆین‌و پەتای بەھێزی دیكەش بڵاودەبێتەوە".
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى گیانله‌ده‌ستدانیش له‌سلێمانى وتویه‌تى:"ژمارەی گیانلەدەستدان لەسلێمانی ڕوی لەزیادبون كردوه، ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند ھۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، یەك لەوانەش بریتیه له‌وه‌ى پەتاكە بەچڕی بڵاوبۆته‌وه".
به‌وته‌ى د.یاد، "ئێستا 210 كەسی توشبوى كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكانن، 30 كەسیان باری تەندروستیان ناجێگیرە، لە24 كاتژمێری ڕابردوشدا هه‌شت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە".