شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئامادەبوونی وڵاتهكهی لە سووریا لە بواری ڕاوێژکارییە و ئەگەری کەسێک بیەوێت لە ئەو بوارە کێشەیەک دروست بکات، وەڵامێکی کوشندە وەردەگرێت، هاوكات ئاڵوگۆڕی رێژهیی له نێوان ئهمریكا و وڵاتهكهی رهتناكاتهوه.
خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ یهكشهممه كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانی ئهنجامدا و رایگهیاند: "داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاسان و سادە نییە. ویلایەتە یەکگرتووەکان تاوانی چەندبارەی بەرامبەر خەڵکی ئێران کردووە".
باسی لهوهشكرد: "پاڵپشتیکردنی سەدام لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، سەپاندنی سزا بەسەر ئێران و ئەو هێرشەی کە کانوونی دووەمی رابردوو کرا و بووە هۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی، ژمارەیەک لەو تاوانانەن واشنتن بەرامبەر تاران کردوونی".
سهبارهت به ئاڵوگۆڕی نێوان ئهمریكا و ئێران، سەعد خەتیبزادە دهڵێت: "شتێکی سرووشتییە کە دوو ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هۆشیارییەوە هەندێک شت ئاڵوگۆڕبکەن، ئەوەش لە چوارچێوەیەکی زانراو و ئاشکرادا"، بەڵام گوتیشی تاران "لیستی تاوانەکان"ـی ئەمریکاشی لەبیر ناچێتەوە.