شارپرێس:
فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه موچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینده‌كرێت، سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ڕه‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگه‌یاند، ماوی سێ مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی نه‌ناردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كۆی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌نداوه‌كانی هه‌رێم 400 فه‌رمانبه‌رن و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق موچه‌كانیانی خه‌رجنه‌كردووه.
به‌وته‌ی خانی، نه‌ناردنی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌به‌غداوه كاریكردووه‌ته سه‌ر ژیانیان و هه‌روه‌ها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاركردنیشیان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌م وه‌رزی بارانبارینه‌دا.
ڕێكنه‌كه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانیان و له‌نێویدا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، نه‌ك به‌ته‌نها كاریگه‌ریی بۆسه‌ر كۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵكو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش بوونه‌ته قوربانیی كه ڕاسته‌وخۆ موچه له‌حكومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن.