دارا رەشید:پرۆژە بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ کار ئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکان

کوردستان

18/01/2021‌ 429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری پلاندانانی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت کە پرۆژە بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ کار ئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکان.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، دبەگوێرەی خشتەی ڕۆژ ژمێری بودجەی ساڵی ۲٠۲۱ و ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ دووشەمە ۱۸_۱_۲٠۲۱ لەدیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی دکتۆر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی و ئابوری بەرێوەچوو.

لەکۆبونەوەیەک بەئامادەبونی بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی بودجەکانی وەزارەتی دارایی گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکاریەکانی هەر دوو وەزارەت کرا هەروەها باس لە خشتەی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکان و ئەنجامدانی کۆبونەوە لەهەفتەی داهاتوو لەگەڵیان کرا بەمەبەستی دارشتنی کاری هاوبەش و ئامادەکردنی بودجەی ساڵی ۲٠۲۱.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری پلاندانان داوای لێکردن پەلەبکەن بۆ دانانی میکانیزمەکانی دارشتنی بودجەی بەکاربەر و بودجەی وەبەرهێنان کە هەر دوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی بەو ئەرکە هەڵدەستن.
دارا رەشید ئاماژەى بەوەشکردوە، سەرباری ئەوەی ماوەی چەندین ساڵە هەرێمی کوردستان بەبێ بودجەیە، بەڵام بەهەبوونی بودجە بۆ ساڵی ۲٠۲۱ کارئاسانی زۆر دەکات بۆ خەرجی و داهاتەکانی حکومەت و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان.