شارپرێس:
ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ سێ توشبووی كۆرۆنا رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون و كەسێكی دیكەش بەهۆی ئەوڤایرۆسەوە گیانی لەدەستداوە.
له‌خشته‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، ئاماری توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگەیاندووە، ئه‌مڕۆ دوو توشبوی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید هێمن داخڵ كراون، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ئاسۆش توشبویه‌كی كۆرۆنا داخڵكراوه، بەوەش كۆی گشتی ئه‌و توشبوانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون گه‌یشتوه‌ته 27 توشبو كه 22 توشبویان ئۆكسجینیان بۆ به‌كارده‌هێندرێت.
باسیلەوەشكردووە، 10 توشبوی كۆرۆنا له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
لەئامارەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، توشبویەكی دیكە گیانی لەدەستداوە.