شارپرێس:
په‌روه‌رده له‌په‌یامێكدا بۆ ده‌رچوانى زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ ئه‌مساڵى خوێندن وه‌ك وانه‌بێژ پێویستمان پێتان نییه".
له‌ئاگاداریه‌كدا كه له‌په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رێتى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى، ئاگاداری دەرچوانی زانکۆ‌و پەیمانگەکانى كردۆته‌وه، سەردانیان نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، سه‌ردانى پەروەردەی ڕۆژهەڵات نه‌كه‌ن بەمەبەستی دانانیان وەک وانەبێژ، لەبەرئەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندن پێویستییان بەوانەبێژی تازە نییە.