په‌رله‌مانى عێراق حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كات رێكاره‌كانى به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بكات

کوردستان

16/03/2021‌ 383 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى عێراقدا په‌رله‌مان بڕیاریدا حكومه‌ت پابه‌ندبكات رێكاره‌كانى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بكات.

 
فه‌رمانگه‌ى میدیا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى په‌رله‌مانى عێراقدا به‌كۆى ده‌نگ بڕیاردرا حكومه‌ت پابه‌ند بكرێت به‌ ته‌واوكردنى ڕێكاره‌كانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌.

بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌  سى و سێیه‌مین ساڵیادى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌و و به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێت حكومه‌ت چى پێویسته‌ بۆ به‌پارێزگابونى هه‌ڵه‌بجه‌ بیكات.

له‌ساڵى 2018 حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى به‌ پارێزگایونى هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌ك چواره‌مین پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاى 19یه‌مى عێراق خسته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تا ئێستا حكومه‌تى عێراق ئه‌م بڕیاره‌ى جێبه‌جێ نه‌كردوه‌و وه‌ك پارێزگاى 19 عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ ناكات.
ئ.ق