شارپرێس:
كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان به بودجه به ئاماده‌بونى 250 په‌رله‌مانتار ده‌ستى پێكردو مادەی یەکەمى پڕۆژە یاساکە پەسند کراوە.
به‌پێى زانیاریه‌كانى شارپرێس، ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالكى و فه‌تحى هادى عامرى و كوتله‌ى نه‌هجى وه‌ته‌نى كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مانیان بایكۆت كردوه.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كان، په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان چونه‌ته ناو هۆڵى كۆبونه‌وه‌كه‌و ئه‌گه‌ر گرفت بۆ پشكى هه‌رێم دروست نه‌كرێت ئه‌وا هه‌رسێ فراكسیۆنى پارتى،یه‌كێتى، هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى ده‌نگ به بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق ده‌ده‌ن.
كۆبونه‌وه‌كه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه شه‌وى ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق بڵاویكرده‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك ئاماده‌ى كۆبونه‌وه نه‌بێت ناوه‌كه‌ى بۆ ڕاى گشتى ئاشكرا ده‌كه‌ن.