شارپرێس ـ تایبه‌ت:
ئه‌مڕۆ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دابینده‌كرێت گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان‌و ڕاسته‌وخۆش ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى كرا، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش زانیارى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراكرد.
دڵنیاییه‌ك له‌باره‌ى موچه‌وه
ڕۆژى 30ى ئه‌م مانگه لەمیانی کۆبونەوەی وەزیری پێشمەرگەو ڕاوێژکاری سەنتەری هەماهەنگیی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی هاوپەیمانانەوە، وەزارەتی پێشمەرگە دڵنیاکرایەوە کە کێشەو لەمپەرەکانی بەردەم پێویستییە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە چارەسەرکراوەو پێویستییە دارایی‌و لۆجستییەکانی ئەو هێزەش لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوامدەبێت.
ده‌یڤد چى وت؟
دەیڤد ولیام ڕاوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان له‌تویتێكدا كه ڕۆژى 30ى ئه‌م مانگه بڵاویكرده‌وه ئاشكرایكرد، ڕۆژى 1ى 4ى 2021 بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ موچه‌ى لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان‌و به‌رده‌وامده‌بن له‌هاوكاریكردنى پێشمه‌رگه.
له‌مانگى 2دا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاواى وت
ڕۆژی 21ى شوباتى 2021، وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تى هەرێم ئاشكرایكرد، بۆ ئەم مانگە (مانگى 2) لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە كه ژماره‌یان 14 لیوایه سێ موچە بەسه‌ریەکەوەو به‌بێ لێبڕین وەردەگرن.
تائێستا نازانرێت كێشه‌ى ئه‌و دوو لیوایه چاره‌سه‌كراوه یان نا
شارپرێس زانیویه‌تى، هه‌ردوو لیواى (9و 12) له‌و لیسته ده‌ركرابون كه ئه‌مریكا موچه‌یان پێده‌دات ئه‌مه‌ش خواستى ئه‌مریكا بوه‌و جه‌ختیكردۆته‌وه هاوكارى ئه‌و دوو لیوایه ناكات.
هۆكاره‌كه‌ى چییه؟
بۆ وه‌رگرتنى زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه شارپرێس په‌یوه‌ندى به‌جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و لیوا قاره‌مان قادر جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان كرد، به‌ڵام ڕه‌تیانكرده‌وه هیچ زانیاریه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
له‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس ده‌ستیكه‌وتوه، كێشه‌ى لیواى 9ى 12ى پێشمه‌رگه بۆ كێشه داراییه‌كان له‌ناو لیواكه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كێشه‌كه چاره‌سه‌ركراوه؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و ده‌ستكه‌وتون، خودى شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌كۆبونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و دوو لیوایه قسه‌یكردوه‌و ته‌ئكیدیكردۆته‌وه له‌زوو چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌وه‌ى زانراوه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى لیواى 12، نوێنه‌ره‌كه‌ى ئه‌مریكا له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى 30ى ئه‌م مانگه به‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى وتوه، "من په‌یامه‌كانى ئێوه ده‌گه‌یه‌نمه سه‌روى خۆم‌و هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌رى بكه‌ین".
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ى 30ى ئه‌م مانگه، عه‌قید ده‌ڤید ولیام ڕه‌تیكردۆته‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتى واژۆكردنى چه‌كه‌كه‌ى هه‌بێت، به‌ڵكو وتویه‌تى:"واژۆكردنى چه‌كى موچه‌ى لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ده‌سه‌ڵاتى سه‌روى مندایه، به‌ڵام دڵنیابن هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ماوه‌و ڕۆژى 1ى 4ى 2021 پاره‌ى موچه‌ى ئه‌و لیوایانه ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان".
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرایكرد
ئه‌مڕۆ 1ى نیسانى 2021 وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاشكرایكردوه، دوای چاوەڕوانیەکی زۆر، ئەمڕۆ یه‌كى نیسان دەستکرا بەدابەشکردنی سێ موچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە.
ش.هـ