شارپرێس:
ئه‌مرۆ لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سێ موچه‌یان پێكه‌وه وه‌رگرت و بڕیاره سێ موچه‌ى تر بدرێته ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه‌و هه‌ندێك له لیواكان گرفتیان هه‌بوه‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدایه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به شارپرێس دراون، ئه‌مرۆ لیوا هاوبه‌شه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سێ موچه‌یان وه‌رگرتوه به‌بێ لێبڕین و هه‌ندێك له لیواكان گرفتیان هه‌بوه و له چه‌ند رۆژى داهاتوو گرفته‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و موچه‌ى دوه‌م و سێیه‌م وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى دراونه‌ته شارپرێس، سێ موچه‌ى تر ده‌درێته لیوا هاوبه‌شه‌كان و به وه‌رگرتنى ئه‌و سێ موچه‌یه ته‌نها یه‌ك موچه ده‌مێنێت كه قه‌ره‌بوى ئه‌و مانگانه‌یان بۆ بكرێته‌وه كه له ساڵى ڕابردوو موچه‌یان تێدا وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌مرۆ 14 لیوا سێ موچه‌یان وه‌رگرتوه به‌ڵام لیواى 12 یه‌ك موچه‌و لیواى 9 دوو موچه‌یان وه‌رگرتوه.
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، له ئێستادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌ژێر چاودێرى هاوپه‌یمانان سه‌رقاڵى رێكخستنى هه‌یكه‌ل و میلاكاتى لیواكانى پێشمه‌رگه‌یه‌و ئه‌و دوو لیوایه‌ش ئه‌مرۆ كه سێ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه له‌ماوه‌یه‌كى نزیكى داهاتوو سێ موچه‌كه وه‌رده‌گرن.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه 16 لیواى یه‌كگرتوی هه‌یه‌و له ژێر هه‌یكه‌لى وه‌زاره‌ت ڕێكخراونه‌ته‌وه‌و پێشمه‌رگه‌ى لایه‌نه‌كانى تێداكۆكراوه‌ته‌وه‌و هاوپه‌یمانان مه‌رجیان بۆ هاوكاریكردنى وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه كه پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ى هه‌یكه‌لى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دابێت.
ئ.ق