شارپرێس:
شۆفێرى ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ى به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ڵات دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌نجێكى دا‌و ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا.
به‌یانى ئه‌مڕۆ لەسەر ڕێگای (هەولێر ـ مەخموور) ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان تانکەرێک‌و ماتۆڕسکیلێک ڕوویداو به‌هۆیه‌وه شوفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (ئەمین سەعدی مەحمود) ته‌مه‌ن 20 ساڵ گیانی لەدەستداو شوفێری تانکەرەکەش هەڵات.
له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشكرایكردوه، دواى ڕوداوه‌كه بەشی پۆلیسی عەنکاوە، بنکەی پۆلیسی شەمامک، ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ى چڕكرد.
وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"توانیویانه بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش، لەماوەی کەمتر لە(15) خولەک شۆفێری تانکەرەکە دەستگیربکەن".
ئاشكراشیكردوه، لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە.