چین شوێن و کاتى کەوتنەخوارەوەى پاشماوەى موشەکەکەی ئاشکرا دەکات

جیهان

09/05/2021‌ 990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی زانستى بۆشایی ئاسمانی چینی ناسراو بە CMS رایگەیاند، ئەو مووشەکەی کە بۆ بۆشایی ئاسمان رەوانەیان کردبوو لە کۆنترۆڵدەرچوو بوو چووەتە نێو بەرگەهەوای زەوییەوە بەشێکی زۆری لەناوچووە و بەشەکەى دیکەی پاشماوەکەیشی لە زەریای هیندی و لەنزیک ماڵدیڤ کەوتووەتەخوارەوە. 

کەناڵی فەرمیی حکومەتى چین لەزارى زاناکانى ئەو ناوەندەوە بڵاویکردەوە، کە پارچەکانی مووشەکەکە لە کاتژمێر 02:24 خولەک بەکاتی گرینیچ  لە زەریای هیندی و لەنزیک ماڵدیڤ کەوتووەتەخوارەوە. 

لەلایەکى دیکەوە ناوەندی چاودێریی خزمەتگوزاریی Space-Track ئەو زانیارییانەى کەناڵی فەرمى چینى پشتڕاستکردووەتەوەو  لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئێستا هەموو ئەوانەى هەواڵی مووچەکەکەى چیانیان دەپرسى دەتوانن پشوو بدەن، چونکە مووشەکەکە کەوتووەتەخوارەوە."

لە کۆتایی مانگی رابردوودا چین مووشەکێکی بۆ بۆشایی ئاسمان رەوانەکرد، هەرچەندە حکومەتى چین بە فەرمى سەرکەوتنى پڕۆسەکەى راگەیاند، بەڵام دواتر ئاشکرا کرا کە موشەکەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەو دەکەوێتە خوارەوە.

س.هـ