ئەكتەرێكی هۆڵیوود كە پاڵێوراوی ئۆسكار بوو گیانی لەدەستدا

هەمەڕەنگ

15/06/2021‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نێد بێتیی ئەمریكی كە یەكێك بووە لەو ئەكتەرانەی پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسكار بووە، لە تەمەنی 83 ساڵی كۆچیی دوایی كرد.

ئاژانسی بی بی سی بەریتانی ئاماژەی بەوە كردووە، مردنەكەی بێتی مردنێكی ئاسایی بووە لە ماڵی خۆیدا و خێزانەكەی لەگەڵیدا بوونە.

نێد بێتی بەشداری لە چەند كارێكی سینەماییدا كردووە لەوانە، (سۆپەرمان) و (تۆی ستۆری) و (نێتوۆرك) كە بەهۆیانەوە پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆسكار.

بینەران نێد بێت بە زنجیرە فیلمی (دیلیفرانس)ی جۆن بۆرمان دەناسنەوە كە لە ساڵی 1972 دەرهێنانی بۆ كراوە و هەتا ساڵی 2013 بەردەوام بووە.

هەروەها نێد بێت لە فیلمی (نێتوۆرك) پاڵێوراو بووە بۆ خەڵاتی ئۆكسار بۆ باشترین ئەكتەری یامەتیدەر.

ڕەنج ڕەسوڵ