ده‌زانى سودى شەربەتی سور چییه‌؟

تەندروستی

15/07/2021‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەگوێرەی پێگەی "بۆڵدس سکای" تەماتە یەکێکە لەماددە خۆراکیانەی کە چەندین تایبەتمەندی بەسوودی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراکیی ڕێنمایی دەدەن رۆژانە شەربەتی تەماتە بخورێتەوە.

پێگەکە باسی لەوەکردووە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانستی ئەوەی دەرخستووە کە شەربەتی تەماتە چەندین پێکهاتەی تێدایە کە لەڕووی بایۆلۆجییەوە چالاککەرەو سوود بەجەستە دەبەخشێت، وەک پێکهاتەی گابا کە ترشێکی ئەمینی سرووشتییەوەو وەک گوێزەرەوەی دەماریی بۆ میشک کاردەکات، هەروەک پێکهاتەی لیکۆبین کە رەنگێکی سرووشتییەو رەنگە سوورەکە بەتەماتە دەبەخشێت، ئەوە جگە لەپێکهاتەکانی جلیکۆسیدو سترۆیدو سبیرۆسۆلان کە چەندین سوودی تەندروستیی بەجەستە دەبەخشن.

بەپێی بابەتەکەی پێگەی بۆڵدس سکای، سودە تەندروستییەکانی شەربەتی تەماتە بریتییە لە:
ئاستی کۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت.
چارەسەری نەخۆشیی شەکرە دەکات.
سیستەمی بەرگری جەستەی مرۆڤ بەهێز دەکات.
مرۆڤ لەتووشبوون بەنەخۆشیی شێرپەنجە دەپارێزێت.
ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشییەکانی دڵ‌و لوولەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.
یارمەتی دابەزاندنی کێشی جەستە دەدات.
بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتە دەروونییەکانی وەک دڵەڕاوکێ‌و خەمۆکیی بەسوودە.
ڕێگری لەوشکبوونەوەی جەستە دەکات.
فشەڵبوونی ئێسک کەمدەکاتەوە.
وەک فاکتەرێکی دژە پیربوون کاردەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی