شارپرێس:
ژنو مێردێک ماوەی 10 ڕۆژ بێ خواردنو بێ ئاو لەسەر درەختێک مانهوه بۆ ئەوەی خۆیان لەورچێکی دڕندە بپارێزن کە ویستویهتى هێرشبکاتەسەریان.
ئەنتۆنو نینا بۆجدانۆف کاتێک بەگەشتێک ڕویان لەناوچەی بانییر سپرێنگز کردوە لەڕۆژهەڵاتی ڕوسیا توشی ناخۆشترین ساتەکانی ژیانیان بون، کاتێک چوونەتە ناو دارستانەکەوە، چونکە ورچێکی دڕندەیان لێ پەیدا بوه.
لەبری ئەوەی چێژ لەجوانی سروشتو دڵڕفێنی ناوچەکە وەربگرن، ناچاربون دەستبکەن بەخۆپاراستنو هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خۆیان.
ئۆتۆمبێلێکی جۆری میسیۆبۆشیان پاچیڕۆیان پێبووەو لەناو چاڵێکی قوڵ گیریخواردووە، بەنزیکی 11 میل لەقوڵای دارستانەکەدا، لەناوچەی کامچاتکا.
سەرەتا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان بەدرێژایی شەوەکە ماونهتهوهو لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکە داوای هاوکاریو بەهاناوەچون دەنوسن، بۆ ئەوەی کەسێک بێتو لەئۆتۆمبێلەکە دەریان بهێنێت، بەڵام بێهیوا دەبنو کەس بەهانایانەوە نایەت.
نینا دەڵێت:"ورچەکە لەدوامانەوە بوو، بەڵام هەستمان پێنەکردوە، لەبەرئەوەی زۆر بێدەنگ بووە".
چیرۆكى ئهو ژنو مێرده لێرهوه دهستپێدهكات كاتێك لهئۆتۆمبێلهكه هاتونهته دهرهوهو بهخێراییهكى زۆر بەرەو خوارووی ڕوبارەکە ڕایانکردوە، سهرهتا نینا خۆی هەڵواسیوە بەدەرەختێکهوهو توانیویهتى بگاتهسەر دارەکە، بهڵام ورچەکە ویستویهتى هاوسەرهكهى نینا بکوژێت، نینا لەسەر دارەکەوە لەترسانداو بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرهکەی دەبە ئاوەکانی تێدەگرێتو جانتا خواردنەکەی فڕێدەدات بۆ ئەوەی ئەنتۆنی هاوسەریشی خۆی بەدارەکەدا هەڵواسێتو بگاتەسەر دارەکە.
دوای دوو کاتژمێر، ورچەکە وازیان لێدێنێتو جانتای کۆڵەپشتەکەیان هەڵدەگرێتو بەرەو دواوە هەڵیدەدات، ئەوەش تەنها خواردن بوو بۆ ئەو دوو هاوسەرە.
نینا دەڵێت:"ورچەکە دوو ڕۆژ بەتوندی چاودێریی دەکردینو لەدەوری درەختەکە دەسوڕایەوە، هەستیکردبوو ئاوو خواردنمان لانییەو هێزی مانەوەمان زۆر بڕناکات، بۆیە جێی نەدەهێشتین".
دواتر ورچەکە پاش ئەو ماوەیە کەمێک دوردەکەوێتەوەو ئەنتۆنیش لەدرەختەکەوە دێتە خوارەوە، بەڵام ورچەکە دێتەوەو ئهنتۆنیش دەچێتەوەسەر درەختەکەو دوو رۆژی تر دەمێننەوە.
نینا دهڵێت:"ئێمە هەر لەسەر درەختەکە بوین، گوێمان لەدەنگی خەڵکو ئۆتۆمبێل بوو، ئیتر گەڕاینەوە بۆلای ئۆتۆمبێلەکەی خۆمان کە گەڕامەوە بۆ لای ئۆتۆمبێلەکە خۆم پێنەگیراوو دەستم بەگریان کرد لەخۆشیدا".
خۆشیهكانى ئهو دوو هاوسهره لێرهوه دهستپێدهكات كاتێك کەسێکی ڕزگار بهناوى (ئارتۆر) پهیدادهبێتو ئهوانى دۆزیوەتەوە، پاشئەوەی گەیشتونەتەوە نزیکی ئۆتۆمبێلەکەیان.
ئەم ژنو پیاوە چیرۆکەکەیان لەگەڵ ورچەکە ماوەی 10 ڕۆژ درێژەی کێشا تاگەیشتنی ئارتۆرو ڕزگاربوونیان.
لەناوچەی کامچاتکا، لەساڵی ڕابردووەوە چوار هێرشی ورچ بۆ سەر مرۆڤ تۆمارکراوە، دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوەو 23 هەزار ورچی وشکاوەکی لێ دەژیو شوێنی گەورەترین ئاژەڵە هێرشبەرو گۆشتخۆرەکانن لەڕوسیا.