شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى گرنگ له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه حكومه‌ت سبه‌ى یه‌كشه‌ممه كۆنه‌بێته‌وه‌و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بڕیاربدات له‌میكانیزمى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ده‌شڵێت:"ئه‌گه‌رى هه‌یه لێبڕین نه‌مێنێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت ئه‌وا له‌نێوان (5% بۆ 10%) ده‌بێت".
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكردبوو، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 25ى ته‌مموزى 2021 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر شێوازى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، زۆرى ڕێژه‌ى توشبون به‌ڤایرۆسى گۆڕ‌انى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان وایكردوه كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌گه‌رێكى لاوازبێت‌و پێده‌چێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ حكومه‌ت بڕیارێكى نوێ بۆ وه‌زاره‌تى دارایی ڕه‌وانه‌بكات سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردن‌و میكانیزمى دابه‌شكردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه ئاخۆ به‌لێبڕینه‌وه ده‌بێت یان به‌بێ لێبڕین.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، له‌هه‌فته‌ى ڕابردودا حكومه‌ت داواى له‌وه‌زاره‌تى دارایی كردبوو ئاماده‌كاریی بكه‌ن به‌دوو ئه‌گه‌ره‌وه بۆ دابه‌شكردنى موچه، ئه‌گه‌رێكیان به‌بێ لێبڕین‌و ئه‌گه‌رى دوه‌میشیان به‌لێبڕین، به‌ڵام له‌نێوان (5% یان 10%) له‌ئه‌گه‌رى به‌رده‌ستبونى بڕه‌ى پێویستیش ئه‌وا به‌یه‌كجارى بۆ مانگى حه‌وت، لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵبگرن".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، پاره‌ى پێویستیان له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه بۆ دابه‌شكردنى موچه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ئه‌وه ئاشكرابكات، ئاخۆ ئه‌و پاره‌یه به‌شى ئه‌وه ده‌كات كه به‌بێ لێبڕین موچه بده‌ن یان نا، ته‌نها ئه‌وه‌ى وت:"ڕۆژێك پێش هاتنى جه‌ژنى قوربان سه‌رجه‌م داهاته‌كانى ناوخۆ‌و خاڵه سنوریه‌كان‌و نه‌وت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌و 180 ملیاره‌ى له‌به‌غداوه گه‌یشتۆته هه‌رێم".
ش.هـ