شارپرێس:
دژه‌تیرۆرى پارتى ئاشكرایده‌كات، یه‌كێك له‌ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شارۆچكه‌ى سه‌درى به‌غداى پایته‌خت له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیركراوه‌و ڕاده‌ستى حكومه‌تى عێراق ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژی دوشەممە 19ی تەمموز، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی، بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراقی کردە ئامانج‌و دەیان قوربانی لێکەوتەوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكى دژه تیرۆرى پارتیدا هاتوه، دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لەحکومەتی هەرێم کرد بەمەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربوانى ئەو تاوانە، بۆ ئەو مەبەستەش ناوى داواکراوێکیان داوه‌ته هه‌رێم کە لەپەیوەندیدا بوە لەگەڵ ئەو گروپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجامداوە.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "دوابەدوای بەدواداچونی تیمەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوەو دەستگیرکراو دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە(ح. ی. ع. ح) کە خەڵکى حەویجەیەو ئێستا دانیشتوی کەمپی (حسن شام)ەو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومان‌لێکراو (ح) ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە".
ڕۆژى 19ى ئه‌م مانگه كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژى عه‌ره‌فه‌ى جه‌ژنى قوربان ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له‌شارۆچكه‌ى سه‌درى به‌غدا ئه‌نجامدراو به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 100 هاوڵاتى كوژران‌و برینداربون.
ئ.ق