شارپرێس:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه ئاشكرایده‌كات، ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 200 ملیار دینارى دیكه بۆ هەرێم كردوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سەرچاوەیەکی تایبەت لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم به‌شارپرێسى ڕاگه‌یاند، "ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق واژۆی لەسەر ناردنی 200 ملیارى دیكه بۆ هەرێمى كوردستان کردوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، "ئه‌م مانگه‌ش ئه‌گه‌ربێت‌و 200 ملیاره‌كه بخرێته سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم موچه‌ى مانگى ئاب (مانگى هه‌شت)یش به‌بێ لێبڕین وه‌رده‌گرن".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكراكرد، "تائێستا ئه‌و بڕه پاره‌یه كه 200 ملیار دیناره نه‌خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی‌و ئه‌گه‌رى هه‌یه سبه‌ینێ دوشه‌ممه بخرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم له‌مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو ئاشكرایكرد، 200 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه خراوه‌ته سه‌ر ئه‌ژماره‌كه‌یان‌و دواتر موچه‌ى مانگى حه‌وتى به‌بێ لێبڕین پێ دابه‌شكرا، له‌ئێستاشدا ئه‌گه‌ر ئه‌و 200 ملیار دیناره بخرێته‌سه‌ر ئه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی ئه‌وا وه‌كو سه‌رچاوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایكرد، بۆ موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت.
لاى خۆیشیه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"زانیومە بەغدا لەناردنی 200 ملیاره‌كه بەردەوامه، بۆیە پێویستە ھیچ لێبڕینێک له‌موچه نەبێت، چونكه ئێستا بەداھاتی ناوخۆوە، کۆی داھات لەپێویستی موچە زیاترە، له‌به‌رئه‌وه پێویسته پڕۆژە خزمەتگوزاری‌و ژێرخانه‌كان دەستپێبکاتەوە".
ش.هـ