شارپرێس:
دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه له‌هه‌ولێر ڕاگیراو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی لێڵ بوونی ئاوه‌كه ناتوانن ئاو دابه‌ش بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، بەهۆی باران بارینیکی زۆر كه لەسەرووی شاری هەولێر باریوە ودەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە شێلوو(لێڵ) دەبێت به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌رسێ بۆری ئاوی ئیفراز ( ١ ، ٢ ، ٣ )ده‌گیرێته‌وه بۆیه داواکارن هاوڵاتیان دەست بەئاو وە بگرن تا شێلووی رووبار کەم دەبێتەوە.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئەم دیاردەیە تەنھا لە ھاوین ڕوو دەدات بە ھۆی کەم بوونی ئاستی ئاوی ڕووبار و بارانێکی بەخۆر لەم کاتەدا.
له‌هه‌ولێر جگه له كێشه‌ی ئاوی ئیفراز به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ڕێگه‌ی بیره‌وه ئاو دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ریانداو به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی به‌شێكی به‌رچاو له‌هاووڵاتیان له‌وه‌رزی هاویندا ئاو ده‌كڕن.
ئ.ق