شارپرێس:
به‌رپرسێكى توركمانى كه له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسه له هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامرى ڕایگه‌یاند، به‌مه‌رج ڕازین به گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ كه‌ركوك و مه‌رجه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه پارتى ته‌نها كارى سیاسى بكات و دوربێت له‌هه‌ر كۆبونه‌وه‌و كرده‌یه‌كى چه‌كدارى.
محمد به‌یاتى، سه‌ركرده له ڕێكخراوى به‌درو ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تحى هادى عامرى به میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاندوه، پێكهاته‌ى توركمان و حه‌شدى شه‌عبى به‌مافێكى یاسایی و سیاسى پارتى ده‌زانن له كه‌ركوك كارى سیاسى خۆیان بكه‌ن و بگه‌ڕینه‌وه پارێزگاكه.
به‌یاتى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، مه‌رجى ئه‌وان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى ئه‌وه‌یه كه هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كى چه‌كدارى و هیچ هێزێكى چه‌كدارى ئه‌و حزبه نه‌چێته كه‌ركوك و ده‌ڵێت"كه‌ركوك شارێكه له‌ڕوى پێكهاته‌ى نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌وه جیاوازه‌و هه‌بونى هه‌رگروپێكى چه‌كدارى مه‌ترسى بۆسه‌ر نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانى تر دروست ده‌كات"
له‌ئێستادا پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك و دوو كاندیدى له‌وپارێزگایه هه‌یه بۆ په‌رله‌مانى عێراق.
ئ.ق