تاڵەبانی له‌كه‌ركوك: به‌هۆى ڕیفراندۆمه‌وه‌ زیانی گەورەمان کرد

کوردستان

26/09/2021‌ 1963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمەکتەبی سیاسی لەکەرکوک لەگەڵ سەرکردایەتی حزبه‌كه‌ى کۆبۆوه‌و ڕایگه‌یاند، "ڕاسته‌ لەدەرئەنجامی ڕیفراندۆم‌و بەھەندوەرنەگرتنی پێشنیازی وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمانکرد، بەڵام بێھیوا نەبوین‌و یەکێتیی بۆ ساتێکێش کەرکوکییەکانی جێنەھێشت".


به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێك، ئه‌مڕۆ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌شارى كه‌ركوك‌و له‌باره‌كاى مه‌كته‌بى سیاسییان، له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌ى كۆبۆته‌وه‌و ئاماژەی بەسیاسەتی نوێی یەکێتی کردوه‌ کە ڕەنگدانەوەی واقیعی سیاسی‌و بەرژەوەندییە گشتییەکانە، وتویه‌تى:"کەرکوک لای یەکێتی ھێڵی سورەو وەک مام جەلال فەرمویەتی قودسی کوردستانە، لەبەرئەوە خزمەتکردنی کەرکوک‌و کەرکوییەکان لەپێشینەی خەباتمان دەبێت‌و ھەموو ھەوڵێکمان بۆ ئەوەیە تایبەتمەندیی‌و کوردستانیبونی  کەرکوک بپارێزین".

ئاماژه‌ى به‌ڕیفراندۆم‌و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر كه‌ركوك كردوه‌و وتویه‌تى:"ڕاستە لەدەرئەنجامی ڕیفراندۆم‌و بەھەند وەرنەگرتنی پێشنیازی وڵاتانی دۆستمان زیانی گەورەمانکرد، بەڵام بێھیوا نەبوین‌و یەکێتی بۆ ساتێکێش کەرکوکییەکانی جێنەھێشت، ئەمەش بەرپرسیارێتی مێژویی‌و نەتەوەیی ئێمە بوە لەداھاتوشدا ھەر لێرە دەمێنینەوەو خزمەتدەکەین".

تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، "سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان لەکەرکوک زامنی پاراستنی کوردستانیبونی شارەکەو پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوەو پێکھاتەکانە، لەبەرئەوە پێویستە ھەموو ھەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەی لەکەرکوک دەنگی یەکەم بهێنین‌و ھاوپەیمانیی کوردستان ببێتەوە سەرمەشقی بەردەوامی خزمەتکردنی کەرکوک‌و کەرکوکییەکان".