دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدات

کوردستان

20/12/2021‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق دوا بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەدات.

بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەگەڵ ڕەوتی سەدر کۆببنەوە و بگەنە ڕێککەوتنی سیاسی، بەرلەوەی دادگای فیدراڵی دوا بڕیار لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕابگەیەنێت.

سەرچاوەیەک بە میدیای عێراقیی وتووە، ڕۆژی چوارشەممە دادگای فیدراڵی عێراق دوا بڕیار لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە دەدات، ئەوەی تا ئێستا دزەی پێکراوە ئەوەیە کە دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتناکاتەوە، ئەوەش بەوتەی ئەو سەرچاوەیە.

سەرچاوەکە وتوشیەتی، ڕۆژانی داهاتوو ڕووداوی گرنگ لە عێراق ڕوودەدەن کە دیاترینیان یەکلابوونەوەی هاوپەیمانێتیەکانە، ئەویش دوو بژاردە لەبەردەستدایە، یەکەمیان هاوپەیمانی سەدرە لەگەڵ کورد و سوننەکان، دووەمیان پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی هەموو لایەنە سیاسییەکان.