شارپرێس:
بڕیاره له 48 كاتژمێرى داهاتودا هه‌ردولایه‌نى ڕكابه‌ى نێو شیعه‌كان كه ڕه‌وتى سه‌درو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كانن كۆببنه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا چاره‌سه‌ى كێشه‌كانى نێوانیان به‌تایبه‌ت كێشه‌ى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى بكه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئێستادا لایه‌نه‌كانى نێو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعى ده‌ستیان به‌كۆبونه‌وه‌كانیان كردوه.
سه‌ركرده‌یه‌كى ڕه‌وتى سه‌در به‌میدیا عێراقیه‌كانى ڕاگه‌یاند، له 48 كاتژمێرى داهاتودا كۆبونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان لایه‌نه شیعیه‌كان ئه‌نجامده‌درێت‌و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كێشه‌ى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى له‌نێو خۆیاندا چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، لایه‌نه‌كان گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌هه‌موو كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، له‌ئێستادا چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان ده‌ستیان به‌كۆبونه‌وه كردوه له‌ماڵى حه‌یده‌ر عه‌بادى‌و خۆیان بۆ كۆبونه‌وه‌ى فراوان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى سه‌در ئاماده ده‌كه‌ن.
شیعه‌كانى عێراق هیچكات وه‌ك ئێستا په‌رته‌وازه نه‌بوون‌و ئه‌وه‌ى ڕویداوه له‌ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تائێستا به‌شێكى زۆرى ئه‌و لایه‌نانه ته‌نها هه‌ڵبژارده‌ى بون به‌ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رده‌میانه.
ئ.ق