شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراوه، ڕۆژى سێشه‌ممه 1ى 11ى 2022 موچه‌ى مانگى 10ى لیوا هاوبه‌شه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ستپێده‌كات.
له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراوه، ئەمڕۆ ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە لیستی موچەی مانگی 10ی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ بانکەکانیان ڕەوانە كردوەو بڕیاردراوه ڕۆژى سێشه‌ممه موچه‌ى ئه‌و لیوایانه دابه‌شبكرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه موچه‌كانیان دابینده‌كرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، لەگەڵ موچەی مانگی 10دا، پارەی زیادەی سەرموچەو پلەبەرزكردنەوەش بۆ ئەو پێشمەرگانە خەرجدەكرێت كە پێشتر فەرمانیان بۆ دەركراوەو تائێستا وه‌ریان نه‌گرتوه.
ش.هـ