شارپرێس
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان بۆ داواکردنی دەرماڵە و خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێڵ ئەمڕۆ دەستیپێکردەوە، خوێندکارانی خۆپیشاندەر ڕێگای سەرەکی کەلارـ سلێمانییان داخست.
كەمێك پێش ئێستا، خوێندکارانی زانکۆی گەرمیان دەستیان بەخۆپیشاندان کردەوە و تێیدا هاوشێوی خوێندکارانی ناوچەکانی دیکە داوای پێدانی دەرماڵە و کەمکردنەوەی نرخی خوێندنی پارالێلییان کرد و لە ئێستاشدا ڕێگای سەرەکی سلێمانی- گەرمیانیان داخستووە.
هاوكات، خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كردەوە و سورن لەسەر داواكارییەكانیان و دەرگای سەرەكی زانكۆیان داخستووە.
لە هەفتەی ڕابردوودا، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەوامی خوێندنی ڕاگرت و ئەمڕۆش پڕۆسەی خوێندن دەستیپێکردەوە، بەڵام جارێکی دیکە خوێندکاران درێژەیان بە خۆپیشاندان دا.