پلاسخارت: هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێم شایەنی قبوڵکردن نین

کوردستان

22/11/2022‌ 398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس؛
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق  دەڵێت، "هێرشە بەردەوامەکانی ئێران شیاوی قبووڵکردن نییە." 

پلاسخارت لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە، "بەداخەوە تەنها دەتوانین وتەکانمان دووبارە بکەینەوە. هێرشە بەردەوامەکانی ئێران جێگەی قبوڵکردن نیە".

دەشڵێت "پێویستە عێراق وەك یەك مامەڵە بکات بۆ ئەوەی بوار بە هەڕەشەی زیاتر نەدات، هێز لە دەرەوەی وڵات لە یەکڕیزی ناوخۆییەوە دەست پێدەکات".