مەزڵوم عەبدی: شەڕمان دژی داعش راوەستاندووە

کوردستان

23/11/2022‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە رایدەگەیەنێت "بەهۆی پێ رانەگەیشتنمان و سەرقاڵبوونمان بە نیازی تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر رۆژئاوا، لە یەک کاتدا ناتوانین لە دوو بەرەدا بجەنگین، تێکۆشان و خەبات و جەنگمان دژی دعش راگرتووە.

هێزی ئاسمانی و تۆپخانەکانی تورکیا لە ڕۆژی یەکشەممەوە نزیکەی 500 ئامانجی کوردیان لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکردووە، ئەنقەرە دەڵێت خۆیان بۆ "ئۆپراسیۆنی زەمینی لەکاتی گونجاودا" ئامادە دەکەن و "ئەمە سەرەتایەکە".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان دژی چەکدارە کوردەکان لە باکووری سووریا "تەنها سەرەتایەکە"، ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئۆپراسیۆنی زەمینی لەوێ "لە کاتی گونجاودا" دەستپێدەکات.
فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئامادەن ڕووبەڕووی "لەشکرکێشیی زەمینی تورکیا ببنەوە".
مەزلوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاندووە "لە ساڵی 2019ەوە خۆیان بۆ "داگیرکارییەکان"ی تورکیا ئامادە دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێمانوایە گەیشتوینەتە ئاستێک کە بتوانین هەر هێرشێکی نوێ پووچەڵبکەینەوە، لانیکەم تورکەکان ناتوانن زیاتر ناوچەکانمان داگیر بکەن و شەڕێکی گەورە ڕوودەدات.