شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیو بومەلەرزەزانیى ههرێم ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕوی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتاییهاتو پێشبینی کەشی 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتوە، کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕوی لەناوچەکەمان کردبوو کۆتاییهاتو ئەمڕۆ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەزۆربەی ناوچەکان، ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەری تاوە بارانی دەبێت لەهەندێ کاتدا.
هەروەها، خێرایی با لەسەر خۆ بۆمام ناوەند دەبێتو ئاراستەی با، باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لەتۆمارکراوەکانی دوێنێ لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی سبەینێ، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، هەندێ ناوچەی شاخاویی ئەگەری نمە بارانی کەمی دەبێت لەگەڵ دروستبونی تەم.
سبەینێ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەبەراورد بەڕۆژانی پێشوو، خێرای با لەسەرخۆو مام ناوەند دەبێتو ئاراستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت.
س.س