شارپرێس
هێزەکانی حکومەتی دیمەشق
هێزێکی سەربازیی "گەورە"یان ڕەوانەی شارەکانی کۆبانێ و منبج لە ڕۆژئاوای
کوردستان کردووە.
دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا
هەڕەشەی هێرشی نوێی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ڕژێمی سوریا
هێزێکی زۆریان ڕەوانەی شارەکانی کۆبانێ و منبج لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد.
لە هێزەکەدا زرێپۆش و تانک
و سەرباز هەبوون و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا جێگیر بوون وەک لەوێنەکانیشدا
دەردەکەوێت.