هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی بەپەلە دەداتە شۆفێران

کوردستان

09/02/2023‌ 927 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکاتەوە " بەستەڵەکی شەقام ورێگاوبانەکان لەناوچە شاخاوییەکان لەئێستادا بەربەست ومەترسیدارن لەبواری شۆفێریدا و چون و هاتن ئاستەنگی بۆدروست بووە".

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت "با شۆفێران چون و هاتن ئاستەنگی بۆدروست بووە و بۆ ئەوەی توشی گرفتی هاتوچۆیی نەبن لەبەر پێویستی زۆر نەبێت ئەو ڕێگانە بە کار مەهێنن"

دەقی ئاگادارییەکە:

ئاگادارییەک لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی بەرێز دەکات بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ودروست بونی بەستەڵەکی وشەختەی بەستەڵەکی شەقام ورێگاوبانەکان لەناوچە شاخاوییەکان لەئێستادا بەربەست ومەترسیدارن لەبواری شۆفێریدا و چون و هاتن ئاستەنگی بۆدروست بووە و بۆ ئەوەی توشی گرفتی هاتوچۆیی نەبن لەبەر پێویستی زۆر نەبێت ئەو ڕێگانە بە کار مەهێنن
تیمەکانی هاتوچۆ لە ژێر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو بۆ بە هاناوە چونی شۆفێران.. ھیوادارین شۆفێران پابەندبن بە ھۆشداری ورێنماییەکانی ھاتوچۆی سلێمانی کە لەرێگای پەیج و ماڵپەڕو ترافیک ئێف ئێمی هاتووچۆی سلێمانی .
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی
بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو پەیوەندی بکەن بە کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ژمارە ١٨٨