شارپرێس:
شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت‌و ئاگاداره‌وه زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه، له‌باره‌ى هاتنى تیمێكى تایبه‌تى نوسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا (ئێف بى ئاى ـ FBI) بۆ شارى هه‌ولێرو هه‌رێمى كوردستان.
شارپرێس زانیاریی ورد‌و هه‌ستیارى ده‌ستكه‌وتوه‌و به‌شێكیان ئاشكراده‌كات له‌باره‌ى هاتنى تیمێكى نویسینگەی هەواڵگریی فیدراڵیی ئەمریکا ناسراو به(ئێف بى ئاى) بۆ هه‌رێمى كوردستان‌و كاره‌كانیان‌و هۆكارى هاتنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، ماوه‌ى زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه تیمه‌كه‌ى ئێف بى ئاى به‌سه‌رۆكایه‌تى یه‌كێك له‌به‌رپرسه باڵاكانى ئه‌و تیمه هاتۆته هه‌ولێرو مه‌به‌ستیانه له‌ده‌ره‌وه‌ى كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌یان له‌شارى هه‌ولێر، كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن‌و تائێستاش شوێنێكیان ده‌ستنه‌كه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن.
زانیاریی سه‌رچاوه‌كان بۆ شارپرێس ئاشكرایده‌كه‌ن، ئه‌و تیمه‌ى ئێف بى ئاى كه هاتونه‌ته هه‌رێمى كوردستان، مه‌به‌ستیانه له‌سه‌ر دوو پرسى گرنگ‌و هه‌ستیار له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان كاربكه‌ن.
هه‌روه‌ك زانیارییه‌كانى شارپرێس باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، تیمه‌كه‌ى ئێف بى ئاى له‌سه‌ر پرسه‌كانى (ده‌وڵه‌مه‌ندبونى كوڕانى به‌رپرس له‌عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان‌و چونه ده‌ره‌وه‌ى دۆلار له‌هه‌رێم‌و عێراقه‌وه ده‌كه‌ن).
سه‌رچاوه‌كان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه باس له‌وه‌شده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌مه‌ندبونى كوڕى به‌رپرسانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگدانه‌وه‌ى لێكه‌وتۆته‌وه، هه‌ربۆیه تیمه‌كه‌ى ئێف بى ئاى له‌كه‌سانى تایبه‌تمه‌ند پێكهاتون‌و ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن‌و دواتر كۆشكى سپى له‌ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاگادارده‌كه‌نه‌وه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانى شارپرێس، پرسى چونه ده‌ره‌وه‌ى دۆلاریش یه‌كێكى دیكه‌یه له‌كاره‌كانیان، چونكه ئه‌مریكا له‌چونه ده‌ره‌وه‌ى دۆلار له‌عێراقه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ ئێران ئه‌و وڵاته‌ى نیگه‌رانكردوه‌و كاردانه‌وه‌شى به‌رامبه‌ر عێراق نواندوه.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌ش ڕونده‌كه‌نه‌وه، هۆكارى هاتنى تیمه‌كه‌ى ئێف بى ئاى بۆ هه‌ولێرو نه‌چونیان بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مه‌ترسى هه‌بوه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى سه‌ر به‌ئێرانه‌وه هێرشیان بكرێته‌سه‌ر.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كوڕى زۆرێك له‌به‌رپرسانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستان وه‌كو پێشتر له‌مێدیا ئاشكراكراوه، بونه‌ته خاوه‌نى سه‌رمایه‌كى زۆر‌و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌و نیگه‌رانى زۆرى شه‌قام‌و هاوڵاتیانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانى به‌دوا خۆیداهێناوه.