شارپرێس:
دەستگیركردنی ئەندامی چەندباندێكی بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر راگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای كۆكردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر چەند باندێكی بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر لەلایەن تیمەكانمان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ، (٤) لەئەندامانی چەند باندێكی ماددەی هۆشبەر لەكاتی فرۆشتن و دابەشكردنی مادەكەدا دەستگیركران".
راشیگەیاند "دەستگیركراوەكان بریتین لە(ی, ع ، م)و(م، ج ، م)و(د، م ، ب)و(أ ، ج ، ی)، هەروەها لەكاتی دەستگیركردنی ئەندامانی ئەم باندانەدا دەستمانگرت بەسەر چەند چەكێكی بێ مۆڵەت و بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( مەریجوانە و حشیش و كریستاڵ و هیرۆین)".
هەروەها دەڵێت "دەستمانگرت بەسەر چەند كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتباران ڕێكاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر".